لە ڕووداوێکی دەگمەندا، پیاوێکی بەڕیتانی لەلایەن برا بچووکەکەی کە ماوەی ٢٤ ساڵە ون بووە ، هەوڵی کوشتنی دەدرێت  بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی The Timesی بەڕیتانی کێشەکە لەسەر میراتی باوکیان بووە.

ماڕتن ڕابانسەر ٣٥ ساڵ ڕایگەیاند، ئەو برایەم  ٢٥ ساڵە بەشوێنیدا دەگەڕێین، لەناکاو دەرکەوت و چەندین جار بەچەقۆکەی کرد بە سینەمدا .

لەلای خۆیەوە پارێزەرەکەی  مارتن ڕایگەیاند : ئیڤۆ برای بچووکی مارتنە کە ساڵی ١٩٩٧  لەتەمەنی هەژدە ساڵیدا  پاش مردنی باوکی بەهۆی چەند کێشەیەک لە میراتیەکەیدا ماڵەکەی جێدەهێڵێت ،خێزانەکەی چەندین ساڵ بەشوێنیدا دەگەرێن .بەڵام پاش ٢٤ ساڵ دەگەرێتەوە و هەوڵی کوشتنی براکەی دەدات و لە ئیستادا بارودۆخی براکەی ناجێگیرە .

هەروەها دەڵێت، چەندین خێزانی دیکە لەم جۆرە کێشانەیان بۆ درووست دەبێت، بەڵام لەڕێی پارێزەرێکەوە کێشەکە چارەسەردەکرێت  و هیچ کەسێک ماڵەکەی جێناهێلێت و پاش چەندین ساڵ بگەرێتەوە بۆ کوشتنیان .

تاوەکو ئێستا پۆلیس  بەتەواوەتی هۆکارەک ڕووداوەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بەپێی راپۆرتی دادوەری ئیڤۆ پاش جێهیشتنی ماڵەکەی لە گوندێکی باکوری بەڕیتانیا  ژیانێکی سەختدا ژیاوە و چەندین کاری کردووە تاوەکو بژێوی ژیانی پەیدابکات، پاش گەرانەوەی بۆ شوێنی لەدایکبوونی و بینینی براکەی لە ماڵەکەیاندا  کە خیزانی پێکهێناوە و ژیانێکی ئاسودەی هەیە ،پێدەچێت ئەوە هۆکاری هەوڵی کوشتنەکە بێت .

پارێزەرەکەی ڕایگەیاند، سیەکانی ماڕتن ڕابانسەر بەتەواوەتی وێران بووە ، بەڵام بارودۆخی بەرەو جێگیربوون دەچێت .