بەگوێرەی کەشناسی هەرێم لە دوای ناوەڕاستی ئەم مانگەوە یەکەم شەپۆلی بەفر بارین ڕوولە هەرێم دەکات
ئەمرۆ یەکشەمە ، ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە : لە ڕۆژانی ١٧ بۆ ٢٤ی ئەم مانگەدا ئەگەرێکی سەرەتایی هەیە کە یەکەم شەپۆلی بەفربارین ناوچە شاخاویەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە : “شەپۆلەکە بەگشتی جێگیر نییە لە ڕوی کاتی هاتن یان نەمان و مانەوەی تەنها ئەوە دەرکەوتووە لە ١٧ بۆ ٢٤ی ئەم مانگە ئەگەر هەیە یەکەم شەپۆلی بەفربارین ڕوو لە ناوچەکە بکات .