مەسعود بارزانی ،سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی  سەرۆک وەزیرانی عێراق  مسەتەفا کازمی ڕاگەیاند و وتی  ، ” زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆرستیە دەکەین ”

لەپەیامێکی مەسعود بارزانیدا هاتووە ، ” پێویستە  ڕێز لە سەروەری و سەقامگیری عێراق بگیڕێت  ، بە هەوڵی هەموو لایەک ڕیگە لە دووبارەبوونەوەی  ئەم جۆرە کردەوە تیرۆرستیانە  بگیرێت ” .

 

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بەسێ فرۆکەی بێ فرۆکەوان  هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی  ، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو لە درۆنەکان بەتەقەی هێزەئەمنیەکان خرانە خوارەوە بەلام سێیەم درۆن ئامانجەکەی پێکاوە  .