نیوەرۆی ئەمرۆ یەکشەمە، بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی هەرێم و بەشێک لە بەرپرسانی حکومی نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی تایبەت بە تووشبوانی شێرپەنجە کرایەوە .نەخۆشخانەکە بەبەهای شەش ملیۆن دۆلار و لەسەر ئەرکی خێرخوازان دروستکراوە .
د.سامان بەرزنجی ، وەزیری تەندروستی هەرێم لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” ئەم نەخۆسخانەیە لەلایەن خێرخوازانی شاری سلێمانی جەمالی حاجی عەلی دروستکراوە و نەخۆشخانەی هیواش لەسەر سندوقی شێپرنجە هەستاوە بە کرێنی بەبودجەکەی بۆ تەرخان کردنوون”.