وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ، تاوەکو ئیستا هیچ پیشنیارێک بۆ داخستنی ناوەندەکانی خوێندن لەئارادا نییە و پیویستە سەرجەم مامۆستایان ڤاکسین وەربگرن .

ئەمرۆ یەک شەمە سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە ڕێورەسمی کردنەوەی نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند ، هیچ پیشنیارێک بۆ داخستنی ناوەندەکانی خوێندن نییە ، و پێویستە تاوەکو بەرواری ١-١٢-٢٠٢١ سەرجەم مامۆستایان ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەربگرن و هەفتانە پشکنین ئەنجام بدەن .