سنورمیدیا – تایبەت
 
وابڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی دواین بڕیار لەبارەی دەركردن یان دەرنەكردنی لاهور جەنگی بورهان، لەو حزبە بدرێت، بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا مەلا بەختیار سەرپەرشتی ئەو كۆبوونەوەیە دەكات.
 
سنورمیدیا زانیویەتی، كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مەلا بەختیار، دەگەڕێتەوە شاری سلێمانی.
 
دوای گەڕانەوەی مەلا بەختیار، بۆ كوردستان، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی رێكدەخرێت، بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا، كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەن بەهۆی بارودۆخی تەندروستییەوە، سەرپەرشتی كۆبوونەوەكە ناكات و لەجێگەی ئەوە مەلا بەختیار، ئەو بەرپرسیارێتییە لە ئەستۆ دەگرێت.
 
سنورمیدیا ئەوەشی زانیوە، لەو كۆبوونەوەیەدا پاڵپشتی بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، دەكات بۆ دەركردنی هەریەكە لە لاهور جەنگی، ئاڵا تاڵەبانی، ژینۆ محەمەد، شادومان مەلا حەسەن و ئاراس جەنگی.