ژنە کوردێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێتە کاندید بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین مامۆستایی جیهان.
سەرکونسوڵی ئیڕان لە سلێمانی ڕایگەیاند ” سورەیا موتەهەرنیا مامۆستایەکی دانیشتووی شاری بیجاری سەر بە پارێزگای کوردستانە لەنیوان ١٠ مامۆستایی بەناوبانگی جیهانی توانی ببێتە کاندیدی ئەم کێبڕکێیە ” .
مامۆستا سورەیا موتەهەرنیا دەڵێت : ٢٦ ساڵە وەک مامۆستا لە گوندە دورەدەستەکان خزمەتم کردووە .بەرگەی هەموو سەختیەکانی گەرمای هاوین و سەرمای زستان گرتووە تەنها بۆئەوەی پێکەنینی سەرلێوی خوێندکارانی وڵاتەکەم ببینم ” .
سورەیا موتەهەرنیا جگەلە وانەوتنەوە ، بەردەوام هاوکاری دەروونی پێشکەشی خوێندکاران دەکات بەتایبەتی ئەو خوێندکارانەی بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕن . هەروەها هاوکاری خوێندکارانی کەم دەرامەت و پێداویستیە تایبەتەکان کردووە تاوەکو لە خوێندن دانەبڕێن .
سورەیا موتەهەرنیا مامۆستایەکی ٢٦ ساڵی کوردستانی ئێرانە ، لە ئێستادا لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆ وەک یەکێک لە ١٠ باشترین مامۆستاکانی جیهان هەڵبژێردراوە .