كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كۆتایی هات و راسپاردەی پێویستیش بۆ كۆبوونەوەی مەكتەب و ئۆرگانەكان درا.

ئێوارەی ئەمڕۆ 6-11-2021، بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ھۆڵی كۆبوونەوەكان لە شاری سلێمانی كۆبۆوە.

بەگوێرەی میدیای فەرمی یەكێتی، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی عیراق و رەوشی بەغدای پایتەخت و پرسی گفتوگۆكانی پێكھێنانی حكومەتی تازە لەگەڵ پەسەندكردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرا، لەم بارەیەوە كۆبوونەوە تەكیدی لە پێوستی یەكڕیزیی ھێزە سیاسییەكانی كوردستان كردەوە.

تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تەرخان كرا بۆ رەوشی ناوخۆی كوردستان و ھەڵبژاردن و دەستووری گەلپەسەندی كوردستان، ھەروەھا كۆبوونەوە لەسەر تەوەری حزبایەتی قسەی كردو راسپاردەی پێویست بۆ كۆبوونەوەی مەكتەب و ئۆرگانەكان درا.