لەبەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی تورکیا رایگەیاند ، بۆ پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی عێراق تەنها کار لەگەڵ کۆمپانیایی (Gateway Management And Logistics Inc ) دەکەن .
لە بەیانامەکەدا باڵیۆزخانەی تورکیا هاوڵاتیانی عێراق و کوردستان ئاگادار دەکاتەوە بۆ پێدانی ڤیزا تەنها لە ڕێگەی نووسینگەکانی کۆمپانیای ناوبراو لە شارەکانی هەولێر ، سلێمانی، دهۆک ، زاخۆ ، مووسڵ ، بەغداد و بەسڕە کاردەکەن و دەتوانن ڤیزاکانیان وەربگرن .
باڵیۆزخانەکە هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات بۆ دوورکەوتنەوە لە مامەڵەی ساختە و سزایی یاسایی لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەکی دیکەدا مامەڵەی وەرگرتنی ڤیزای تورکیا نەکەن .