میدیای یەكێتی  لێدوان و رونکردنەوە فەیکەکانی بەناوی ھەندێک لە  ھەڤاڵانی مەکتەبی سیاسیی بڵاوکراونەتەوە بەدرۆدەخاتەوە.

میدیای فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان راگەیاند” ھیچ ھەڤاڵێكی مەكتەبی سیاسیی لێدوان و روونکردنەوەی رەسمیی نەداوە و ئەوەی ئەمرۆ لەپەیج و ئەکاونتە لابەلاکان بەناوی ئەوانەوە بڵاوکراوەوە  فەیك و درۆن و بۆ چەواشەکردنی رای گشتییە و ھیچی تر “.

 

دەشڵێت”ڕای رەسمی یەکێتی و بەتایبەتی ھی مەکتەبی سیاسیی لەسەر ھەر پرسێکی رۆژ لە میدیای رەسمیی یەکێتی بڵاودەکرێتەوە”.