سنورمیدیا
ماڵپەڕێكی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی، هەڕەشە لە ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەن و ئەو سەركردایەتییەی یەكێتیش دەڵێت” من لە بەعس نەترساوم، جا لەئێوە چۆن دەترسم”.
غازی كەركوكی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی” ئەم سایتە بەناوی کاک لاهورەوە هەرەشەئەکەن دەقی هەرەشەکەیانم بڵاوکردوتەوە، من لە بەعس سڵم نەکردەوە، لە ئێوەی پشت پەردەوە ناترسم وەک میرولەش ناتان بینم”.
دەشڵێت”من راستیەکان وەک خۆی باس ئەکەم زۆر بە ئازادانە، ئەوەی من لێی دەترسم تەنها ئەو خالقەیە کە ناوی خودایە و خۆی دەمباتەوە ، هەموو هێزی دونیا ناتوانی من لەناو ببات ئەگەر خودا رازی نەبێ، بۆیە خۆتان مەکەنە گالتە جار، ئەمانە ناویان لە خۆ ناوە بۆیر میدیا ؟؟؟؟؟؟ دیارە چەند بۆیرن ، قوتابخانەی نیفاق!!”.
لەكۆتایدا غازی كەركوكی نوسیویەتی”تا ئەمڕۆ بێدەنگ بوم، بەڵام دەیان بەڵگەی راستیم لە لایە بڵاوی بکەمەوە”.


