ڕوحوڵا پەرازیدێی تەمەن 38 ساڵ کە باوی 3 منداڵە بە سمێڵێکی ئەستوور و قژێکی خۆڵەمێشیەوە بێهیوا بوو لە دەستکەوتنی کارێک، لە باشووری ئێران چووە ناو فەرمانگەیەکی ناوخۆیی دامەزراوەیەک کە یارمەتی سەربازانی دێرێنی جەنگ و خێزانەکانیان دەدات و داوای یارمەتی کرد.

میدیاکانی ناوخۆ بڵاویان کردەوە کە پەرازیدێ بە بەرپرسانی وتووە ئەگەر نەتوانن یارمەتی بدەن خۆی لە سەربانەوە فڕێ دەداتە خوارەوە، ئەوان هەوڵیاندا قسەی لەگەڵ بکەن، بەڵێنی قەرزێکی بچوکیان پێدا، بەڵام ئەو ڕازی نەبوو.

هەر زوو گەڕایەوە بۆ دەروازەکانی بیناکە و بەنزینی بەسەر خۆیدا کرد و گڕی لەخۆی بەردا، دوو ڕۆژ دواتر لە 21ی مانگی 10 بەهۆی ڕێژەی سوتانەوە گیانی لە دەستدا.

خۆکوشتنی پەرەزیدێ لە شاری یاسوج زۆرێک لە ئێرانیەکانی تووشی شۆک کرد و نەک هەر لەبەر ئەوەی کوڕی گوڵ محەمەد پەرازیدێ بوو، کە کەسایەتیەکی ناوداری پارێزگاکە و لە میانەی جەنگی ئێران و عێراقی ساڵی 88-1980ی کە سەدان هەزار کوژران.

ئەمەش هەروەها تیشکشی خستە سەر زیادبوونی تووڕەیی و بێزاری گشتی لە کاتێکدا ئابووری ئێران تا دێت بەرەو خراپتر دەڕوات، بێکاری و نرخی خواردن تا دێت بەرز دەبێتەوە.

مردنەکەی ئەو لە دەرەوەی نووسینگەیەکی خۆجێی دەزگای شەهیدان و کەمئەندامانی جەنگ ڕوویدا، کە دەزگایەکی دەوڵەمەند و بەهێزی حکومەتە و یارمەتی کەسوکاری کوژراو و بریندارەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و جەنگەکانی دواتر دەدات.

مینا ئەحمەدی، خوێندکاری زانکۆی بەهەشتی باکوری تارانە و دەڵێت :”کاتێک هەواڵەکەم بیست تووشی سەرسوڕمان بوون” من پێم وابوو کە کەسوکاری قوربانییەکانی (جەنگ) پشتیوانی و بەخشندەییەکی زۆریان لەلایەن حکومەت پێدراوە.

دوای خۆکوشتنی پەرازیدێ، دەزگاکە دوو بەرپرسی باڵای هەرێمەکەی دەرکرد و داوای دەرکردنی ڕاوێژکاری کاروباری جەنگەوارە دێرینەکان و توێژەری کۆمەڵایەتی پارێزگاریان کرد، هەروەها ڕەخنەیان لە نەناردنی ئەو پیاوە گرت بۆ نێوەندێکی پزیشکی یان بۆلای کەسانی تر بە مەبەستی هاوکاریکردنی.

خۆکوشتنی پەرازیدێ یەکێک بوو لەو چەند حاڵەتانەی لەم کە لەم چەند ساڵانەی دواییدا بەهۆی سەختی و گرفتی ئابووریەوە ڕوویانداوە.

شکستی حکومەت گەیشتۆتە بەرزترین ئاست، ئایەتوڵا شەرەفەدین مەلەک حوسەینی، ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، ئەو دۆسیەیەی بە هۆشیاریەک لە قەڵەمدا کە پێویستە بەرپرسان بێکاری و هەژاری و کێشە کۆمەڵایەتیەکان نەهێڵن”.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا