سنورمیدیا – تایبەت
 
شادمان مەلا حەسەن، بەهۆی هاندانی كادرانی یەكێتی بۆ بەژدارینەكردنی هەڵبژاردن و بەهەدەردانی پارەی حزبەكەی، بڕیاری دەركردنی لە یەكێتی بۆدەركراوە.
 
سەرچاوەیەك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سنورمیدیای ڕاگەیاند”كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، كاك شادمان، خەڵك و كادری یەكێتی هاندەدا، بۆئەوەی دەنگ نەدەن بەیەكێتی و بایكۆت بكەن”.
 
وتیشی”ئیمە چەندین جار پەیامان بۆنارد ئەو كارە نەكات، بەڵام بەردەوام بوو”.
 
ئاماژەی بەوەشكرد”كاك شادمان جگە لە ناو ئۆرگانەكانی یەكێتی، لە دەرەوەی یەكێتی خەڵكی كۆكردۆتەوە و دەعوەتی كردوون بۆ ئەوەی دژی یەكێتی بووەستنەوە”.
 
” شادمان مەلا حەسەن، پارەی یەكێتی تەخشان و پەخشان دەكرد، ئۆتۆمبێلی وەرگرتووە بۆ راپەراندنی كارەكانی خۆی، كەچی یاوێتی بە كەسانی دیكە” سەرچاوەكەی سنورمیدیا وای وت.
 
رۆژی 2ی ئەم مانگە، بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، هەریەكە لە لاهور جەنگی، ئاڵا تاڵەبانی، ژینۆ محەمەد، شادومان مەلا حەسەن و ئاراس جەنگی لە یەكێتی دەركران.