بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند، چەکى بانکى بەشى شەشەمى پارەى جوتیاران گەیشتە هەرێمى کوردستان و دەست بەدابەشکردنى دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند، ئاگادارکراین کە چەکی بانکی بەشی شەشەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی (٢٠٢١)گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، دوای ئەوەی لە ڕێگای بانکەکانی هەرێم ڕاستاندنی بۆ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت. بەم شێوەی لای خوارەوە:-
١-سلێمانی:- ( ٦١٦)شەش سە دو شازدە ملیۆن دینار .
٢-هەولێر:-(٣٩٣)سێ سەدو نەوەدو سێ ملیۆن دینار .
٣-دهۆک:-  (٥٩)پەنجاو نۆ ملیۆن دینار .