حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌بڕیارێكى خۆى تایبه‌ت به‌موچه پاشگه‌زبۆوه‌و وه‌زیرى دارایی‌ش بڕیارێكى نوێ ده‌رده‌كات.
به‌گوێره‌ى نوسراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم كه دوو بڕیارى له‌خۆگرتوه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، كه له‌بڕیارێكى پێشوى خۆیان تایبه‌ت به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ى موچه له‌وانه‌ى دوو موچه‌یان هه‌بوه‌و نه‌یانبڕیوه، په‌شیمان بونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و نوسراوه كه واژۆى ئاوات جه‌ناب نورى وه‌زیرى دارایی هه‌رێمى له‌سه‌ره ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “لێبڕینى موچه له‌و موچه‌خۆرانه‌ى كه دوو موچه‌یان وه‌رگرتوه له‌پێش 1ى 7ى 2020 ڕاده‌گیرێت‌و چیتر لێیان وه‌رناگیرێته‌وه‌و ته‌نها ئه‌و موچه‌یه وه‌رده‌گرن كه خۆیان هه‌ڵیان بژاردوه”.
له‌خاڵى دوه‌مى ئه‌و بڕیاره‌شدا هاتوه، “هه‌ر موچه‌خۆرێك له‌دواى 1ى 7ى 2021وه دوو موچه‌ى وه‌رگرتبێت، موچه زیاده‌كه‌ى لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌و ته‌نها یه‌ك موچه وه‌رده‌گرێت”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدابوو هه‌ر موچه‌خۆرێك كه دوو موچه‌ى هه‌یه‌و پێش 1ى 7ى 2020 ڕاینه‌گرتوه، سه‌رجه‌م موچه‌كانى لێوه‌رده‌گرێته‌وه.