سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری پردێ تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ھەوڵێكی نزیكبوونەوەی چەكدارانی داعش لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە شكستی پێھێنرا.
كاتژمێر (10:45) خوله‌كی شه‌و لە بەرزاییەكانی زورگەزراو لە میحوەری 5ی رۆژئاوای كەركووك لە پردێ ژمارەیەك چەكداری داعش ھەوڵیانداوە دزه بكه‌نه سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە به‌رپه‌رچیان داونه‌ته‌وه و چه‌كدارانی داعش رایانكردووه.
عەقید پشتیوان یوسف، فەرماندەی فەوجی 2ی لیوای 10ی ھێزەكانی پێشمەرگە رایگەیاند، ئه‌و چه‌كدارانه له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه بینراوون و ته‌قه‌یان لێكراوه و بۆ خۆده‌ربازكردنیان چه‌كدارانی داعش ته‌قه‌یان كردووه و رایانكردووه.
وتیشی” ئێستا دۆخەكە ئارامە و ھێزەكانی پێشمەرگە لە حاڵەتی ئامادەباشیدان ئێستا ھێزەكانی پێشمەرگە پشكنین لە شوێنی چەكدارەكان دەكەن بزانن چەكداره په‌لامارده‌ره‌كان كوژراوە یان برینداریان بەجێ نەھێشتووە پێشمەرگەش ھیچ زیانێكی نەبووه”.