سنورمیدیا – تایبەت
لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ ئەوەی تەواوی ئەو موڵك و ماڵانەی یەكێتی بگەڕێندرێنەوە كە لای لاهور جەنگی و كەسە نزیكەكانییەتی .
سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سنورمیدیای راگەیاند، لیژنەیەكی ئیدارەی گشتی سەرقاڵی ئەوەن ئەو موڵك و ماڵانەی حزبەكەیان وەرگرنەوە كە لای لاهور جەنگی و كەسە نزیكەكانییەتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسانەی لەڕێگەی لاهور جەنگی، ئاراس جەنگی، ژینۆ محەمەد، ئاڵا تاڵەبانی و شادومان مەلا حەسەنن، ئۆتۆمبێل و موڵك و پارەیان وەرگرتووە، لێیان وەردەگیرێتەوە.
دوێنێ بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، هەریەكە لە لاهور جەنگی، ئاڵا تاڵەبانی، ژینۆ محەمەد، شادومان مەلا حەسەن و ئاراس جەنگی لە یەكێتی دەركران.