سنورمیدیا – تایبەت
دوای دەركردنی لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لاهور جەنگی، هاوسەرۆكی پێشووی ئەو حزبە داوا لە بافڵ تاڵەبانی دەكات كەیسەكەی نەدرێت بە دادگا.
لاهور جەنگی، دوای دەركردنی لە یەكێتی داوا بافڵ تاڵەبانی دەكات “كەیسی ژەهرخواردكردنی بافڵ تاڵەبانی، مەلا بەختیار، وەستا حەسەن و چەند بەرپرسەكەی دیكەی یەكێتی نەدرێت بە دادگای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی”.
لاهور جەنگی داواشیكردووە، ڕێگری لێنەكرێت بۆ دروسكردنی حزبی سیاسیی یان پشتیوانیكردنی حزبی سیاسی لە ئایندەدا.
دوێنێ بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، هەریەكە لە لاهور جەنگی، ئاڵا تاڵەبانی، ژینۆ محەمەد، شادومان مەلا حەسەن و ئاراس جەنگی لە یەكێتی دەركران.