تەرمی پیاوێكی تەمەن 40 ساڵ گەیەنرایە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ، كە ئاسەواری فیشەك بەجەستەوەیە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی قەزای چەمچەماڵ لەسەر زاری هەڵكەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ 2-11-2021، تەرمی پیاوێكی تەمەن 40 گەیەنرایە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ، كە ئاسەواری فیشەك بەجەستەیەوەیە.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوای گرتنبەبەری رێكاری یاسایی، تەرمی پیاوە كوژراوەكە رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی دەكرێت.
تائێستاش ناسنامەی كوژراوەكەو هۆكاری رووداوەكە ئاشكرا نەكراوە.