نرخی یه‌ك کاتژمێر كاره‌بای موه‌لیده له مانگی رابردودا له نێوان چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده گۆڕانی به‌سه‌ردادێت كه‌له کاتژمێر 1:00ی شه‌و بۆ 6:30ی به‌یانی كار به‌موه‌لیده‌كانیان ناكه‌ن و كاره‌با دابین ناكه‌ن.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی 10 له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نرخی كاتژمێره‌كانی كاركردنی موه‌لیده‌كان دیاریكرد.
به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاووڵاتییان له مانگی رابردودا له‌نێوان (90) بۆ (120) کاتژمێردا بوه و هه‌ر کاتژمێرێک به (46) چل و شه‌ش دینار و (16) فلس دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت.
به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت، له كۆنوسی كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختكراوه‌ته‌وه، ئه‌و موه‌لیدانه‌ی كه دوو فیده‌رن له كانی بڕانی یه‌كێك له دوو فیده‌ركه نابێت موه‌لیده‌كانیان كاربكات كه ده‌بێته هۆی دروستبونی كێشه.
لای خۆشییەوە سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند،خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاووڵاتییان له مانگی (2021.11) به‌جۆرێكه كه له‌نێوان کاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ تا 1:00ی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.
وتیشی: له‌خشته نوێكه‌ی دابینكردنی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان پێویسته به‌یانیان له کاتژمێر (6:30) بۆ کاتژمێ 8:00 كاره‌با بۆ هاووڵاتییان دابینبكه‌ن، به‌ڵام له رۆژانی هه‌ینی و پشوه فه‌رمییه‌كاندا له‌بری به‌یانیان کاتژمێر (10) كار به‌موه‌لیده ده‌كه‌ن.