سنورمیدیا
دوێنێ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازیكرد لە ڤیکتۆر ڕیباک باڵیۆزی بیلارووسیا لە عێراق.
سنورمیدیا زانیویەتی مەسعود بارزانی، داوای راگرتنی ڤیزەی لە باڵیۆزی بیلاروسیا كردووە لەعێراق، پێشیوتوون “ئەگەر ئەو كارەش ناكەن، ڕێكارەكانی پێدانی ڤیزە توند بكەن”.
ئەمە لەكاتێكدایە ماوەی دوو مانگە گەنجانی هەرێمی كوردستان بەلێشاو سەردانی بیلاروسیا دەكەن و لەوێوە دەچنە وڵاتانی ئەوروپا.