به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت‌و كانزاكانى سلێمانى ئاشكرایكرد، له‌سه‌نه‌ته‌رى شارى سلێمانى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى نه‌وت ده‌كرێته‌وه‌و له‌مڕۆشه‌وه ده‌ستى پێكردوه.
ته‌ها جه‌مال سه‌رۆكى لیژنه‌ى دابه‌شكردنى سوته‌مه‌نى سلێمانى ڕایگه‌یاند، ساڵى ڕابردوو دابه‌شكردنى نه‌وت تا مه‌ڵبه‌ندى پێنج به‌رده‌وامبوو، به‌شێك له‌و مه‌ڵبه‌نده‌ش نه‌وتیان وه‌رگرتوه، له‌مڕۆشه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنى نه‌وت ده‌كرێت له‌و به‌شه‌ى مه‌ڵبه‌ندى پێنجه‌وه كه نه‌وتیان پێنه‌دراوه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر نه‌وت زۆربوو دواى كۆتاییهاتنى سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كانى سلێمانى دوباره له‌مه‌ڵبه‌ندى یه‌ك ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه بۆ هه‌ر ماڵێك بڕى 200 لیترى به 55 هه‌زار دینار پێده‌درێت.
هه‌رچه‌نده حكومه‌ت ساڵانه به‌ڵێنى دابینكردنى به‌رمیلێك نه‌وتى سپى به‌هاوڵاتیان ده‌دات، به‌ڵام ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه هاوڵاتیان خۆیان له‌بازاڕدا نه‌وت ده‌كڕن‌و بۆ هه‌ر به‌رمیلێكیش له140هه‌زار تا 170 هه‌زار دینارى پێده‌درێت.