پۆلیسی هەولێر رایدەگەیهنێت، کاتژمێر 2:00ی بەیانی رۆژی دووشەممە لە گەڕەکی هەڤاڵانی هەولێر کەسێک لەلایەن برازاکەیەوە بە چەقۆ کوژرا.
پۆلیسی هەولێر ئهمڕۆ دووشەممە 1ی تشرینی دووهمی 2021، بڵاویکردووەتەوە، لە گەڕەکی هەڤاڵان هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی کوشتن.
دهشڵێت: “دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداو دەست بە لێکۆڵینەوە کرا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی ئەحمەد نافع خالید، تەمەن 35 ساڵ، بەڕەگەز عەرەب لەلایەن برازاکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە”.
پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوەکە و گەیشتن بە هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە.