بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە شۆفێرێك بەئۆتۆمبێلەكەیەوە كەوتە بەنداوی سەروچاوە لەقەزای رانیە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە بەنداوی سەروچاوە لەقەزای ڕانیە ئۆتۆمبێلێك كەوتە بەنداوەكە و خنكانی شۆفێرەكەی لێكەوتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە ناوی “ئیسماعیل حەمەد یوسف”ە و خەڵکی گوندی “سەردۆڵی” خۆشناوەتییە و دانیشتووی ناحیەی سەروچاوەیە.