بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ شەممە 31-10-2021، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە بارانی پچڕ پجڕ دەبێت و کاریگەرى ئەو شەپۆڵە باران بارینەى لە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان بارى لاواز بووە و بە گشتى پێشبینى باران تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە هەندێ کاتدا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەینێ یەكشەممە 1-11-2021، ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمە باران لە هەندێک ناوچەشاخاوییەکان و ئاسمان زیاتر نیمچە هەورى دەبێت.پلەکانى گەرما نزیک دەبێتەوە خێراى با لەسەر خۆ دەبێت.