سه‌رچاوه‌ك له پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو، به تۆمه‌تی ده‌ستكاریكردنی رێڕه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبونی شاره‌كه و به‌هانانه‌چونی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌كاتێكدا لافاو دروستبوه، خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شاری زێڕین ده‌ستگیركرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی پارێزگای هه‌ولێر، شه‌وی رابردو، خاوه‌نی پرۆژه‌ی زێڕین به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌مته‌رخه‌م بوه له به‌هاناوه‌چونی دانیشتوانی پڕۆژه‌كه و لافاو له‌و پرۆژه‌یه دروستبوه ده‌ستگیركراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، خاوه‌نی پڕۆژه‌كه ده‌ستكاری رێڕه‌وی ئاوه‌ڕۆی كردوه و ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆكار بۆ دروستبونی لافاو و زیانێكی زۆر به‌ر دانیشتوانی پرۆژه‌كه كه‌وتوه.
له‌لای خۆیه‌وه، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی دوێنێوه، زیان به زیاتر له 200 ماڵی شاری زێڕین گه‌یشتوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی پرۆژه‌كه‌ش به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كۆمه‌ڵێك كاری كردوه، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و ده‌درێته دادگا.
دوێنێ شه‌ممه به‌هۆی بارانبارینی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌شاری هه‌ولێر، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و شاره لافاو دروستبو، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش رایانگه‌یاند، كێشه و گرفته‌كانی دروستبونی لافاو چاره‌سه‌ركراون و زیاتر له 20 كه‌سیش كه كه‌وتبونه دۆخێكی خراپه‌وه رزگاركراون.