نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ئاگاداری نامەیەکدا هۆشداریی داوە کە گرووپێکی چەکدار پلانیان هەیە هێرش بکەنە سەر هەولێر و رایانگەیاندووە “گروپێکی چەکدار رەنگە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هێرش بکەنە سەر هەولێر”.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشداوە “دەزگاکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پۆلیس، لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەک ئامادەن”.

داواشیان لە کارمەندەکانی خۆیان کردووە “لە شوێنی قەرەباڵغ دووربکەونەوە و لەهەر حاڵەتێکدا راپۆڕت بۆ سەرووی خۆیان بەرزبکەنەوە”.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگاداری کارمەندەکانیشی کردووە “مۆبایلەکانیان بەبەردەوامی شەحنی تێدابێت و چەند ژمارەیەکیشی داناوە تا لەهەر حاڵەتێکدا بتوانن پەیوەندی بکەن”.