كارگه‌ی غازی شاره‌زور كه خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵكه‌وت لاله ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌دانیشتنێكی په‌رله‌ماندا كۆمپانیای نۆكانی تۆمه‌تباركرد به‌پێنه‌دانی غاز به‌كارگه‌كه‌ی به‌هۆكاری پارتی بونیه‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ده‌رده‌كه‌وێت، هۆكاری پێنه‌دانی غاز به‌كارگه‌كه‌ی ئه‌وه نیه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه بڕی زیاتر له 20.000 (بیست هه‌زار) ته‌ن غازی حكومی وه‌رگرتوه و به‌شێوه‌ی “فه‌ل” واته به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شی بكات فرۆشتویه‌تیه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌شدا، حكومه‌تی هه‌رێم غه‌رامه‌ی ماددی كردوه و له‌وه‌رگرتنی غاز تاوه‌كو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و 20 هه‌زار ته‌ن غازه بێبه‌شی كردوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی له‌نوسراوێكی فه‌رمیدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست سنورمیدیا كه‌وتوه نوسیویه‌تی، “سه‌باره‌ت به سه‌رپێچیكردنی كارگه‌ی غازی شاره‌زور له رۆژی 11ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2021 بڕی 20.080 (بیست هه‌زار و هه‌شتا كیلۆ) ته‌ن غازی حكومی وه‌رگرتوه، به‌ڵام راسته‌وخۆ به‌فه‌لی فرۆشتویه‌تیه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌سه‌رهاوڵاتیان دابه‌شی بكات”.
به‌هۆی ئه‌و سه‌رپێچیه‌وه بڕیاردرا به پێبژاردنی “غه‌رامه‌كردن”ی كارگه‌ی شاره‌زور به‌بڕی 1.000.000 (یه‌ك ملیۆن) دینار
له‌نوسراوه‌كه‌یدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ده‌شڵێت، “به‌هۆی ئه‌و سه‌رپێچیه‌وه بڕیاردرا به پێبژاردنی “غه‌رامه‌كردن”ی كارگه‌ی شاره‌زور به‌بڕی 1.000.000 (یه‌ك ملیۆن) دینار، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕی ئه‌و غازه‌ی به‌شێوه‌ی فه‌ل فرۆشتویه‌تی و پاشان دابه‌شكردنیشی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا، هه‌روه‌ها به‌ڵێننامه‌شی لێوه‌رده‌گیرێت له‌هۆبه‌ی یاسایی كه كاری له‌وشێوه‌یه دوباره نه‌كاته‌وه، تا ئه‌وكاته‌شی غازه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شیده‌كات، هیچ بڕه غازێكی پێ‌نادرێت”.
هه‌مو مانگێك 10 ته‌نكه‌ر غازمان وه‌رده‌گرت، هه‌ر ته‌نكه‌رێك 20 (بیست) ته‌ن غاز بوه، ئێستا 6 (شه‌ش) ته‌نكه‌ر غازمان پێده‌ده‌ن و هه‌ر ته‌نكه‌رێكیش 15 (پازده) ته‌ن غازه
پێشتر له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا هه‌ڵكه‌وت لاله ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان لەناو هۆڵی پەرلەمان رایگه‌یاندبو، “له‌وه‌رزی هاویندا، هه‌مو مانگێك 10 ته‌نكه‌ر غازمان وه‌رده‌گرت، هه‌ر ته‌نكه‌رێك 20 (بیست) ته‌ن غاز بوه، ئێستا 6 (شه‌ش) ته‌نكه‌ر غازمان پێده‌ده‌ن و هه‌ر ته‌نكه‌رێكیش 15 (پازده) ته‌ن غازه”.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ست كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ده‌رچوه، ده‌رده‌كه‌وێت كه وته‌كانی ناوبراو پێچه‌وانه‌ی تۆمه‌ته‌كانیه‌تی به‌رامبه‌ر به‌كۆمپانیای نۆكان
ئه‌وه‌شی وتبو، “به‌به‌ڵگه‌ی مۆبایل لامه له‌كۆمپانیای نۆكانه‌وه ده‌ڵێن، غاز مه‌ده‌ن به‌حاجی هه‌ڵكه‌وت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتیم و پشكی كۆمپانیاكه‌ی تێدا نیه”، به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ست كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ده‌رچوه، ده‌رده‌كه‌وێت كه وته‌كانی ناوبراو پێچه‌وانه‌ی تۆمه‌ته‌كانیه‌تی به‌رامبه‌ر به‌كۆمپانیای نۆكان.
كاك هەڵكەوت بەسە بەقوربان، بەرێزان ناوی خەڵك نابێت بهێنن، خەڵك دەتوانێت شكاتتان لێ بكات، نابێ حاجی هەڵكەوت لەناو پەرلەمان بڵێی كارگەی غازم هەیە
لەبەرامبەریشدا د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێی دەڵێت، “كاك هەڵكەوت بەسە بەقوربان، بەرێزان ناوی خەڵك نابێت بهێنن، خەڵك دەتوانێت شكاتتان لێ بكات، نابێ حاجی هەڵكەوت لەناو پەرلەمان بڵێی كارگەی غازم هەیە، وەڵایی نابێت، ئەسڵەن بۆت نیە و تەماشای یاسا بكە”.