فەرماندەی گشتى هێزەکانى هەپەگە ڕایگەیاند، تورکیا بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا لە باشوری کوردستان شکستی هێناوە، بۆیە دەیەوێت پەلاماری ڕۆژئاوای کوردستان بدات.

موراد قەریلان لە وتەیەکدا بۆ گەریلاکانى رایگەیاندوە، ڕژێمی فاشیست و پاکتاوکاری ئاکەپە – مەهەپە ساڵی ٢٠٢١یان بۆ هێرش لە دژی بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان وەک ساڵێکی ئاست باڵا پلانڕێژ کردبوو. ئامانجیان ئەوە بوو لەمساڵ دا هەموو ئەو ناوچانە لە باشووری کوردستاندا  داگیربکەن، کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستانیان تێیدایە. بەو شێوەیە پلانی ئەوەیان دانابوو، کە هێزەکانی گەریلا لەو ناوچانە دەربکەن و ناوەندی بزووتنەوەکە لە هەموو ئەو ناوچانەدا لەبەر یەک هەڵوەشێنن.

ئاماژەى بەوەشکردوە،  بێگومان پلانی هەڵمەتێکی گەورەی لەو جۆرەیان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، واتە بۆ سەر باشووری کوردستان داڕشتووە. سەرباری ئەوەش ئەستەمە دەوڵەتی تورک بە تەنها لەو پلانەیەدا سەربکەوێت، یان ئەنجامی چاوەڕوانکراو بەدەست بهێنێت.

هەروەها ئەوەشى خستەڕوو، یەکەم هەنگاوی ئەو پلانە لەسەر گارە ئەنجامیاندا و لەوێ شکستیان هێنا و نەگەیشتنە ئامانجەکەى خۆیان، بەڵام پلانەکەیان گەورە بوو و لە دوای ئەو شکستە وتیان: ‘ئێمە ئەمجارە لەسەر سنووری خۆمانەوە دەست پێدەکەین و تا کۆتایی دەڕۆین.