بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنیـَت، رۆژی هەیینی داهاتوو لە ئەگەری دروست نەبوونی گۆڕانكاری، نمە بارانی كەم كەم لە هەندێ ناوچەی جیاجیا دەبارێت.

بەڕێوەبەراتییەكە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ ئاسمانی هەرێم لە  ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و پاشان بۆ نیمچە هەور لە ماوەی ئەم هەفتەی داهاتوو بەردەوام نیمچە هەور دەبێت.

” ئێوارەی رۆژی سێشەممە بارستە هەواییەكی نیمچە سارد لە ناوچە سنوورییە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر نزیك دەبێتەوە لەگەڵ هاتنی ئەو بارستە هەوایە ساردە بە ئەگەرێكی لاواز پێشبینی  نمە باران یان بەفرێكی زۆركەم لەسەر لووتكەی شاخە بەرزە سنووریەكان هەیە لە كاتی هاتنی ئەو بارستە ساردە. ”

“رۆژی چوارشەممە بەردەوام ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت، رۆژی پێنج شەممە ئاسمان  پەڵە هەور نیمچە هەورو پاشان هەندێ كات هەوری تەواو دەبێت ئەگەری پروشكە بارانی پچڕ پچڕ هەیە لە ناوچەی جیا جیا و لە هەندێ كاتدا .”

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی كەشناسی بێت:” رۆژی هەینی ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە ئەگەری دروست نەبوونی گۆڕانكاری نمە بارانی كەم كەم لە هەندێ ناوچەی جیاجیا دەبارێت , سنووری پارێزگای سلێمانی ئاستی بارانی كەمێك زیاتر دەبێت وە باران لە سەنتەری پارێزگاكان بە شێوەی نمە باران دەبێت .لەم ماوەیەدا پلەكانی گەرما گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی بەسەر نایەت تا ڕادەیەك جێگیرە خێرای با لە نێوان (10-15)كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت .”