شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی باوكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “سوپاس بۆخوا لە ئێستادا تەندروستی جەنابی کاک کۆسرەت زۆر باشە”.
شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ له روونكردنه‌وه‌كه كه میا فه‌رمییه‌كانی یه‌كێتی بڵاویانكرده‌وه رایگه‌یاند، “بەداخەوە لەچەند پەیج و ئەکاونتێک ھەواڵێکی بێ بنەما بڵاوکراوەتەوە گوایە تەندروستی جەنابی کاک کۆسرەت ناجێگیرە”.
ده‌شڵێت: “دیارە نەخۆشی و مردن و ژین تەنھا لەتوانای خوای گەورەیە و شتێکی سروشتییە و رازین بە قەدەری خوای گەورە، بەڵام سوپاس بۆخوا لە ئێستادا تەندروستی جەنابی کاک کۆسرەت زۆر باشە و ئەم جۆرە ھەواڵە بێ بنەمایانەش بە تەواوی رەتدەکەینەوە”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، ئه‌م ئێواره‌وه زۆرێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی كۆچی دواییان بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن كوڕه‌كانی و كه‌سه نزیكه‌كانی ره‌تكرایه‌وه.