لیژنه‌ی باڵای راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری كه‌ركوك وه‌ڵامێك ئاراسته‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن پارتی ده‌نگی یه‌كه‌می كه‌ركوكی به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه ده‌بێت پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ ئه‌وان بێت، له وه‌ڵامه‌كه‌شدا هاتوه ” پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پشكی كورده و له‌ناو كوردیشدا پۆستی یه‌كێتییه”.
لیژنه‌ی باڵای راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری كه‌ركوك ده‌ڵێت “ده‌مانه‌وێت رای گشتی و كه‌ركوكییه دلێره‌كان له‌م چه‌واشه‌كارییانه ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه ئه‌و قسه‌و بانگه‌شانه‌ی پارتی ده‌یانكات هیچ راستییه‌كی تێدا نییه، چونكه ده‌نگه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی یه‌كێتیی و پارتی ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمنێت كه كام لایه‌نه ده‌نگی یه‌كه‌مه له كه‌ركوك!”.
لیژنه‌كه به‌پێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی به به‌ڵگه هێناوه‌ته‌وه كه تیایدا هاتوه: پارتی له كه‌ركوك ته‌نها (49631) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، له كاتێكدا یه‌كێتیی (82380) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی له ده‌ره‌وه‌ی لیستی یه‌كێتی به‌ده‌ستیان هێناوه ئه‌ژمار بكرێن ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتیی زۆر له‌وه زیاتره كه باس كراون.
له وه‌ڵامه‌كه‌دا بۆ پارتی، یه‌كێتی ده‌ڵێت” له به‌رامبه‌ر راستی و دروستی ئه‌م ژمارانه‌دا عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه به‌رپرسانی پارتی بڵێن ئێمه ده‌نگی یه‌كه‌مین له كه‌ركوك، ئه‌گه‌ر هاتباو ته‌كنیك و سیستمی هه‌ڵبژاردن رێگر نه‌بوایه له به‌رده‌م پڕۆسه‌كه، لانی كه‌م یه‌كێتیی (5) كورسیشی به‌ده‌ست ده‌هێنا.”
سه‌باره‌ت به پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، لیژنه‌ی باڵای راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری كه‌ركوك رایگه‌یاندوه “وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌مان كه ئه‌و پۆسته پشكی كورده و له‌ناو كوردیشدا پۆستی یه‌كێتییه، داوا له هه‌موو حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی كۆببنه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته، به تایبه‌تیش داوا له به‌رپرسانی پارتی ده‌كه‌ین به‌م هه‌ڵوێسته‌یان نه‌بنه‌وه رێگر له به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك وه‌ك له رابردوودا كردیان، له كاتێكدا لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌یتوانی ئه‌و پۆسته بۆ كورد وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام! به‌رپرسانی پارتی بوونه رێگر له به‌رده‌م ئه‌و هه‌نگاوه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه و جارێكی تر بوونه‌وه مایه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌م پارێزگاره سه‌پێنراوه‌ی كه‌ركوك له پۆسته‌كه‌ی!.”