بەڕێوه‌بەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه لەسەر ڕاگرتنی ئەو ئەفسەره‌ى كه پێشتر لەسەر پۆستێكى فه‌یسبوک ئیدارەی گەرمیان سکاڵای یاسایی له‌دژ تۆماركرد‌و لەشوێنی کارەکەی دەستبەسەرکرا، هاوكات ئاماژه به‌په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنیش ده‌كات كه قوباد تاڵه‌بانى په‌یامێكى ئاراسته كردوه له‌باره‌ى نوسینى پۆست‌و كۆمێنت له‌فه‌یسبوك.
شوان حاجى حه‌مه‌ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى گه‌رمیان له‌پۆستێكدا له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى، “من وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى دارستان‌و ژینگه‌ى گه‌رمیان ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌م نییه ئه‌فسه‌رێك ده‌ستبه‌سه‌ربكه‌م، ئه‌وه‌ى ڕویدا به‌پێى ئه‌نجومه‌نى لێكۆڵینه‌وه بوه‌و له‌سه‌ر داواكاریی پێشنیازى ئیداره‌ى گه‌رمیان بوه بۆ بریكارى وه‌زیر كه ئه‌م ئه‌فسه‌ره ڕاگیراوه”.
باس له‌و په‌یامه‌ش ده‌كات كه تاڵه‌بانى له‌په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا پێى وتوه، ده‌ڵێت:”له‌ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیه‌وه قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێیڕاگه‌یاندم مقدم (ئه‌ركان ڕه‌حمان) ئازادبكه‌م‌و هه‌روه‌ها پێشیڕاگه‌یاندم، جارێكى تر له‌سه‌ر كۆمێنت نوسین، نابێت هیچ كه‌سێك به‌ندبكرێت‌و ئیجرائاتى له‌گه‌ڵ بكرێت”.
دوێنێ سنورمیدیا بڵاویكردەوە، ئەركان رەحمان، بەهۆی بڵاوكردنەوەی پۆستێكەوە و لەسەر داوای ئیدارەی گەرمیان، لەناو فەرمانگەكەی خۆی دەستبەسەرە.