بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە پارێزگای دهۆک ئەگەری بروسکە و تاوەبارانی پچڕ پچڕ هەیە.

بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ  هەیینی 22-10-2021، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەینێ شەممە 23-10-2021، ئاسمان ساماڵو نیمجە هەور دەبێت و ئەگەری بروسکە و تاوەبارانی پچڕ پچڕ هەیە.