سنورمیدیا – تایبەت
 
پكنینە پزیشكییەكان یەكلای كردووەتەوە مەلا بەختیار، سەركردەی دیاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان ژەهرخوارد كراوە و لەئێستادا لەژێر چارەسەری پزیشكیدایە.
 
سنورمیدیا زانیویەتی، دوای پشكنینی پزیشكی لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان دەركەوتووە، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵاو بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ژەهرخوارد كراوە.
 
ژەهرخوارد كردنەكەی بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی و وەستانەوەی بووە بەرامبەر هەندێ سەركردەی حزبەكەی، لە ئێستاشدا مەلەفی ژەهرخواردكردنەكەی لەلایەن دەزگای پاراستن و زانیاریی – زانیاری، لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت.
 
سنورمیدیا ئەوەشی زانیوە مەلا بەختیار، بەشێكی چارەسەرە پزیشكییەكانی وەرگرتووە، كە بە چارەسەرێكی قورس دادەنرێت و بەم زووانە دەچێتە قۆناغێكی دیكەی چارەسەر.