بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان دەكەن و نرخی بەرمیلێک نەوت 55 هەزار دینار دەبێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویكردەوە، پاش دابین کردنی بڕی پێویستی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچە شاخاوییە ساردەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی وهەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین بریارە رۆژی یەکشەممە 24ی تشرینی یەکەم پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەسنوری قەزای پێنجوێن دەست پێبکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانی دواتریش لەتەوێڵە و بیارە و خورماڵ و شارباژێڕ و ماوەت و قەڵادزێ درێژەی دەبێت و نرخی بەرمیلێک نەوت 55 هەزار دینار دەبێت.