دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، رایگەیاند، بەرنامەیدایە لە مانگی داهاتووەوە دەست بكات بە پلاتفۆرمی تۆڕی كۆمەڵایەتیی خۆی “TRUTH Social”.
دۆناڵد ترەمپ نووسیوویەتی: “لە جیهانێكدا دەژین كە خۆشەویستترین سەرۆكی ئەمریكا بێدەنگ دەكرێت، كەچی لە تویتەر تاڵیبان هەبوونی خۆی بە زەقی نیشان دەدات. ئەمە قبوڵكراو نییە”.
ترەمپ ئاماژەی بەوەداوە، مانگی داهاتوو “TRUTH Social” بەڕووی بانگهێشتكراوە هەڵبژێردراوەكاندا دەكرێتەوە و بەرنامەیشیان داناوە بۆ ئەوەی لە چارەكی یەكەمی 2022 لە پلاتفۆرمەكە لەگەڵ بەكارهێنەران بەیەك بگەن.
یوتیوب و فەیسبوك كە خاوەن پلاتفۆرمەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر و گۆگڵن بە پاساوی ئەوەی هەژمارەكانی دۆناڵد ترەمپ لە شەشی كانوونی دووەم رۆڵیان هەبووە لە دەنگدانی كۆنگرێس و تۆمەتی ساختەكاری خستووەتە پاڵ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە 2020، هەژمارەكانی دۆناڵد ترەمپ-ی داخست.