ئەمڕۆ پێنجشەممە، عامر خالید، یەكێكی تر لە دەستگیركراوانی بادینان ئازاد كرا، چوار چالاكوانی تر بە ساڵێك زیندانی سزادران كە ئەوانیش راگیرانەكەیان بۆ هەژمار دەكرێت و ئازاد دەكرێن.
عەلی حەمەساڵح لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، ئەو چالاكوانانە لەلایەن دادگاوە بەساڵێك زیندانی سزا دراون، بەڵام ماوەی سزاكەیان تەواوكردووەو ئازاد دەكرێن.
ئەو چالاكوانانەی ئازاد دەكرێن پێكهاتوون لە ( سلێمان كەمال سلێمان، سلێمان مو‌سا ئەحمەد، فرسەت ئەحمەد سەعید، جەمال خەلیل مەجید و عامر خالد).
19ی ئەم مانگەش دادگای هه‌ولێر بڕیاریدا به‌سه‌پاندنی ساڵێك زیندانیكردن به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له به‌ده‌ل به‌رواری و ئومێد به‌ڕۆشكی، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر له ساڵێكه له‌زیندانن، بڕیاری ئازادكردن دەرچوو، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئومێد به‌ڕۆشكی به دوو ساڵی دیكه به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندن سزادراوه و له‌زیندان ده‌مێنێته‌وه.