ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت، دەرفەتێك بۆ كورد هاتووەتە پێشەوە بە یەكگرتووی لە بەغدا خۆی بەهێز بكات، لەباەری پۆستی سەرۆك كۆمار و پارێزگاری كەركوكیشەوە وتی: داوای پلەو پۆستمان نەكردووە و داوایشی ناكەین

جەعفەر ئیمێنكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی  ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا كە پەیامنێری شارپرێس ئامادەیبوو ڕایگەیاند، ئێستا پێویستییەك لە بەغدا هەیە، كە پێكەوەبین لە بەغدا، لەبەرئەوە هاوكشەكان لە پەرلەمانی بەغدا گۆڕاوە و دەرفەتێك بۆ كورد هاتووەتە پێشەوە بۆئەوەی پێگەی خۆی بەهێز بكات و دەستكەوتەكان بەدیبێنێت.

لەبارەی داواكردنی پۆستی سەرۆك كۆمار و پارێزگاری كەركوك لەلایەن پارتیەوە وتی: داوای پلەو پۆستمان نەكردووە و داوایشی ناكەین، ئەو بابەتە دوای ئەوەی ڕێككەوتن لەسەر بەرنامەی یەكڕیزی كوردستان كرا، دوای ئەوە بابەتی پۆست باس دەكرێت.

ئیمێنكی وتیشی: تائێستا گفتوگۆ لەسەر ئەوە نەكراوە سەرۆك كۆمار كێ بێت و بۆ چی لایەنێك بێت، هەمیشە وتمانە سەرۆك كۆمار بۆ كوردە و بۆ كورد دەبێت.