سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رەتیدەكاتەوە یەكێتی كۆنگرەی یاخوت پلنیۆم ئەنجام بدات.
دەقی روونكردنەوەكە:
لە ھەندێ میدیا و سۆشیال میدیاوە بڵاوکراوەتەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیازی بەستنی پلینوم، یان کۆنگرە و کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتیی ھەیە، بۆ ھەموو لایەکی روون دەکەینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان ھیچ بەرنامەیەکی نییە بۆ ئەو مەبەستە،
ئەو ھەواڵانەش کە لەو بارەیەوە بڵاودەکرێنەوە دوورن لە راستییەوە.
سکرتاریەتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی
ی.ن.ك