بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی، ژمارەیەك مەرج و رێنمایی بۆ ناوەندەكانی خوێندن دەركرد.
بەپێی راگەیەندراوەكەی پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی، داوا دەكات هاتن و رۆیشتنی قوتابیان لە قوتابخانەكان رێكبخرێت و لیژنە بۆ ئەو مەبەستە دروست بكرێت.
بەپێی رێنماییەكان، دەبێت سەرجەم مامۆستایان و قوتابیان دەمامك ببەستن و مامۆستایان ڤاكسین وەربگرن.