بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە رایگەیاند، لە بەشێکى کەمى ناوچە شاخاوییە سنووریەکان نمە بارانى کەم و پروشکە باران دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە 20-10-2021، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە بەشێکى کەمى ناوچە شاخاوییە سنووریەکان نمە بارانى کەم و پروشکە باران دەبێت .پلەکانى گەرما بە گشتى لە نێوان بەرزبوونەوەیەکى کەم و نزیک بوونەوە دەبێت . ناوچە شاخاوییەکانیش لە کاتى بوونى نیمچە هەور ئەگەرى پروشکە بارانى دەبێت .
ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەینێ پێنجشەممە 21-10-2021، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.