شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان داوایان لە بزوتنەوەی گۆڕان كردووە، هاوكاریان بكەن بۆ ئەوەی یەكڕیزی ناوماڵی كورد بپارێزن.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 18-10-2021، شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد.

 

بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان داوایان لە بزوتنەوەی گۆڕان كردووە، هاوكارییان بكەن بۆ ئەوەی ناوماڵی كورد بپارێزن، لەوەڵامدا شاندەكەی بزوتنەوەی گۆڕان پێیان وتوون ” نێوماڵی كورد یەكڕیز دەبێت، ئەگەر خۆشگوزەرانی و مافە سەرەتاییەكان بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێت و چاكسازی لە حكومەتی هەرێمدا بكرێت”.

 

شاندەكەی پارتی داوای لە گۆڕان كردووە، لە حكومەتی هەرێمی كوردستان نەكشێنەوە، شاندەكەی گۆڕانیش ئاماژەیان بەوەكردووە، بڕیاری كشانەوە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە دەسەڵاتی جڤاتی گشتی و نیشتمانیدایە.