پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، پیاوێك زاواكەی خۆی كوشتووە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.
عەلی قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە سنورمیدیا ڕاگەیاند” لە قەزای کفری، کەسێک بەناوی (س.غ) خەڵکی ناحیەی جەبارە، بەدەست ڕێژی گولـلەی زاواكەی خۆی(مێردی خوشكەكەی) خۆی كوشت”.
وتیشی” کێشەکە کۆمەڵاتییە و لە ئێستا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەواكە دەستیپێكردووە”.
ڕووداوەکە كەمێك پێش ئێستا لە شەقامی بازنەی کفری روویداوە.