سەرچاوەیەکى ئاگادار لەبەغدا رایگەیاند، شەڕ و دەمەقاڵەى کاندیدێکى دۆڕاو و کەسێکى دیکە لەسەر پارەى تایبەت بە بانگەشەى هەڵبژاردن شەڕە تەقەى لێکەوتووەتەوە.

 

 

شەڕ و دەمەقاڵە لەنێوان کاندیدێکى دۆڕاوى هەڵبژاردنى پێشوەختە و کارمەندێکى شارەوانى لەناوچەى دۆرە روویداوە، بەهۆى بوونى ناکۆکى لەسەر پارە و کرێی تایبەت بە بانگەشە.

 

وتیشى گرژییەکە شەڕە تەقەى تێکەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکى لێنەکەوتووەتەوە.