قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی رێکخستنەوەی رسومات و پێداچوونەوە بە داھاتەکانی حکومەت کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت رسومات بەجۆرێک رێکبخرێتەوە سودی باشتری ھەبێت بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتییان.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ١٧ی ١٠ی ٢٠٢١ لە ھەولێر بەڕێوە چوو، راپۆرتێک خرایەروو کە ھەموو ئەو رسوماتا‌نەی تێدا دیاری کرابوو کە لە دامودەزگاکانی حکومەت وەردەگیرێن لەگەڵ پلانی چۆنییەتی رێکخستنەوەیان و باشتر بەکارھێنانەوەیان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ھەموو رێکارەکانی وەرگرتنی رسومات ئاسانتر و روونتر بکرێنەوە و نەبنە بارگرانی بۆ ھاوڵاتیان و بەجۆرێکیش بێت کە لەگەڵ سیاسەتی یٔابوری حکومەت و کەرتی تایبەتیش بگونجێت.

لەو راپۆرتەی کە پێشکەش کرا، ھەموو گرفتەکان و چارەسەر کردنیان لە پرۆسەی رێکخستنەوەی رسومات خرایەروو، و بڕیارە لە یٔایندەیەکی نزیکدا یٔەو راپۆرتە لە کۆبوونەوەی یٔەنجومەنی باڵای یٔابوری ھەرێمی کوردستان پەسەند بکرێت.

 


 

 

 

 

  دوایین هەواڵ
قوباد تاڵەبانی: رسومات بۆ باشتر خزمەتکردنی ھاوڵاتییان رێکبخرێتەوە

خۆبەڕێوەبەریی عەفرین: تورکیا ھەوڵدەدات دەستکەوتەکانی رۆژئاڤا لەناوببات

٩٧٥ ملیۆن دیناری بۆ ڕێکخستنەوەی پردی ئەبووسەنا لە سلێمانی خەرج دەکرێت

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی چیای بەربزینیان لە برادۆست کرد

ئومێد بەروشکی ٦ مانگی تر زیندانی دەکرێت

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر بكات

 زۆرترین خوێندراو