هەندێك لە مامۆستایانی بەشە جیاجیاكانی زانكۆی سلێمانی بایكۆتی وانەوتنەوەیان كردووە، بەوهۆیەشەوە دەوامی خوێندكاران لە هەندێ بەش راگیراوە.
بەپێی زانیارییەكانی سنورمیدیا، بەهۆی پێندانی شایستە داراییەكانیانەوە، مامۆستایانی هەندێك لە كۆلێژەكانی زانكۆی سلێمانی بایكۆتی وانەوتنەوەیان كردووە.
خوێندكاران لەڕێگەی نوێنەرەكانیانەوە پێیان راگەیەندراوە، بۆ كاتێكی نادیار دەوام دواخراوە و هەتاوەكو مافی مامۆستایان نەدرێت، مەیەنەوە هۆڵەكانی خوێندن.