وابڕیارە یەكێك لە شاكارەكانی شێوەكاری جیهانی ڤان كوخ لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بفرۆشرێت.
 
خانەی ( كریستیز ) بڕیاری فرۆشتنی تابلۆیەكی داوە كە لەلایەن وێنە كێشی بەناوبانگ (ڤینسینت ڤان كوخ)ەوە كێشراوە‌و كاتی خۆی لە جەنگی جیهانی دووەمدا لەلایەن نازیەكانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
 
ئەم تابلۆیە كە لە ساڵی 1888 كێشراوە ناو نراوە ( مۆل دی بلێ) واتە خەرمانی گەنم، لە پاش گفتوگۆیەكی زۆر لەگەڵ میراتگرانی جەمسەری نەوتی ئەمریكی، هەروەها میراتگرانی زانكۆی هونەری یەهودی كە لە كاتی جیاوازدا پێش تاڵانكردنی لەلایەن نازیەكانەوە موڵكی ئەمان بووە، لە كۆتاییدا بڕیاری فرۆشتنی درا.
 
وا بڕیارە لە مانگی داهاتوولە 11ی ئەمساڵ لە نیویۆرك بە بڕی 20 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت، لەپاڵ چەند بەرهەمێكی هونەری ئێدوین ئال كۆكس.
 
تابلۆكە پێك هاتووە لە سێ خەرمانە گەنمی هەڵچنراو لە رۆژێكی هاوینەی گەشدا، ساڵی 1913 لەلایەن ماك میرۆفسكی كڕدراوە، پاشان لە ساڵی 1938 لە دەستی نازیەكان رایكردووە بۆ ئەمستەردام، میرۆڤسكی پاش راكردنی تابلۆكەی داوەتە بازرگانێكی ئەنتیكە لە پاریس ئەویش فرۆشتویەتی بە ئەلیکسەندرین دو رۆتچیلد، كە لە خێزانێكی بەناوبانگی یەهودیە.
 
پاشان رۆتچیڵد لە سەرەتای جەنگی جیهانی دووەم بەرەو سویسرا هەڵهات ‌و نازیەكان كۆمەڵە هونەریەكەیان بە تاڵان برد لە نێویشیاندا ئەم تابلۆیە.