کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی تەواوی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، ئەنجامەکە شایەنی تانە لێدانە.

جەلیل عەدنان سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وردبینی بۆ ٣٦٨١ وێستگە کراوە و دەرکەوتووە ئەنجامەکەی ھاوشێوەی ژماردنی ئەلکترۆنی بووە و خراوەتە سەر ئەنجامی بەرایی.

راشیگەیاند، تەواوی ئەنجامی ھەڵبژاردن بەراییەو شایەنی تانە لێدانە.

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران جەختیشی کردەوە لەسەر بێلایەنی کۆمسیۆن و رایگەیاند، بە یەک ئاست لە بەرامبەر ھەموو ھێزە سیاسییەکان وەستاون.