پسپۆڕانی تەندروستیی پێیان وایە، پڕۆسەی پاككردنەوەی ماڵ كاریگەرییەكی زۆری هەیە لەسەر سوتاندنی (كالۆریی)، هاوشێوەی ڕاهێنانی وەرزشی بچوك‌و بگرە لەوانەیە باشتریش.
هێنری سیبلاگیڤس ڕاهێنەری لەشجوانیی دەڵێت:”لەكاتی پاككردنەوەی ماڵ، خێراتر ئەو كالۆریانە دەسوتێنرێت كە لەكاتی ڕاهێنانە وەرزشییە كورتەكاندا دەسوتێت، ئەوانەی ماڵ پاكدەكەنەوە، نابێت لەگرنگی كارەكەیان لەسەر تەندروستیان كەمبكەنەوە”.
بەگوێرەی هەندێك لە پسپۆرانی تەندروستی لەهەر كاتژمێرێكی پاككردنەوەی جێگایەكی وەكو پەنەجەرە ئەگەر بەچڕیی ئەنجامبدرێت، ئەوە نزیكەی 320 كالۆریی دەسوتێت، بەڵام سەركەوتن‌و دابەزین بەسەر قادرمەدا، توانای بەرگری لەش زیاتر دەكات.
هەروەها ئەگەر كەسێك بیەوێت لەكاتی پاككردنەوەدا بڕێكی زۆر لەكالۆریی بسوتێنێت، ئەوە هەر بە15 خولەك سڕینەوە نزیكەی 200 كالۆریی دەسوتێت، لەكاتێكدا پاككردنەوەی كاشیی‌و هاوشێوەكانی لەهەمان ماوەدا دەبێتە هۆی سوتاندنی 75 كالۆریی، هەردوكیشتیان وەك ڕاهێنانی بازووەكان هەژمار دەكرێن.